به‌ گوێچکه‌مدا ده‌چرپێنی :

به‌جێت دێڵم ...

ئه‌وسا ته‌مێ له‌به‌رپێمدا

ڕاده‌خه‌یت و

بێده‌نگ ده‌ڕۆی

باش ده‌زانی

تا شوێنه‌واری عه‌شقت مابێ

هیچ ڕێگایه‌ک

نامگرێته‌ خۆی


تاريخ : دوشنبه هشتم فروردین ۱۴۰۱ | 12:12 | نویسنده : آبشار@آسوکم م م م م م م م م م |

که‌ زه‌ریای هێمنی چاوت ئه‌مدوێنێ

شه‌پۆل شه‌پۆل سه‌رشێت ده‌بم و

له‌ که‌ناره‌کان دوور ده‌که‌ومه‌وه‌ و

بۆ ژه‌نینی ساز و سه‌ما

له‌ ناخت‌دا ...

شین ده‌بمه‌وه‌!

مریه‌م نامداری


تاريخ : دوشنبه هشتم فروردین ۱۴۰۱ | 12:10 | نویسنده : آبشار@آسوکم م م م م م م م م م |

ئەو کاتەی پەنجێرەکەتان

 

پەردەکەی دادەدرێتەوە،

دەبێتە  هەورێکی لێڵ و

تانەی چاوم،

مانگم لێ دەشارێتەوە


تاريخ : دوشنبه هشتم فروردین ۱۴۰۱ | 12:9 | نویسنده : آبشار@آسوکم م م م م م م م م م |